کوردستانی
كاره‌باى سۆران ده‌كرێته 24 كاتژمێری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی 6ی ئەم ساڵدا، كاره‌بای ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سەنتەری شاری سۆران دەکەنە 24 کاتژمێری.
ئه‌رده‌وان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران رایگەیاند"رێگەپێدانمان لە ئەنوومەنی وەزیران وەرگرتووە و له مانگی 6ی ئه‌م ساڵ، كاره‌بای ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری سۆران ده‌بێته 24 کاتژمێری".
وتیشى "نزیکەی 86 هەزار و 239 هەزار هاوبەشی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەوروبەری هەن، ئەمەش بەسەر پێنج پۆل دابەش دەبن، لەوانە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازیی، میری و کشتوکاڵی".
باسى له‌وه‌شكرد "وەک پاکێجی یەکەم، کارەبای سەنتەری شاری سۆران دەبێتە 24 کاتژمێریی، دواتر پرۆژەکە بۆ دەوروبەر و قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگوازینەوە".
ع