کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه كورد له به‌غدا بكشێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاودێرێكى سیاسیی رایده‌گه‌یه‌نێت، كشانه‌وه‌ى كورد له به‌غدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییه و پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
ره‌سوڵ ره‌ئوف، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كشانه‌وه‌ى كورد له به‌غدا ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى ساڵه‌كانى دواى 2003 بوایه، كاریگه‌ر ده‌بوو، به‌ڵام بۆ ئێستا نا".
وتیشى "كشانه‌وه‌ى كورد له پرۆسه‌ى سیاسیی عیراق هیچ په‌یوه‌ندیى به حكومه‌تى هه‌رێم نییه و له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نییه، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "روونه به‌غدا سته‌م له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به‌ڵام یه‌كڕیزى لایه‌نه كوردییه‌كانیش گرنگه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆى پرسه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت".
ع