گێتی

عیراقچى ده‌چێته‌ ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراقچى ده‌چێته‌ ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌چێته‌ ئه‌مه‌ریكاو به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌كات.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆمارى ئێران، هەفتەی داهاتوو سەفەری تاجیکستان و رووسیا دەکات و لە ئەو سەفەرەدا ژمارەیەک بەڵگە لە بواری بازرگانی، ئابووری، فەرهەنگی واژۆ ده‌كات و  ناوەندی زمان و وێژەی فارسی دەکاته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "باڵوێزی فەرەنسا له‌ ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کراوه‌ و لەسەر میوانداریی لە گرووپە تیرۆریستییەکان هۆشداریی پێدراوه‌".

وتیشى "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ به‌شداریكردن له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كه‌ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان تێیدا به‌شداریی ده‌كه‌ن، سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌چێته‌ نیویۆرك".

ع
Qaiwan
Qaiwan