ئابووری

مادده‌ گرنگه‌كه‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ هه‌موار كرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مادده‌ گرنگه‌كه‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ هه‌موار كرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان ده‌نگیدان له‌سه‌ر مادده‌ى 11 كه‌ باس له‌ هه‌موارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات.

نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى بودجه‌ مادده‌ى 12 به‌شى دووه‌م كه‌ تایبه‌تبوو به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان".

باسى له‌وه‌شكرد "ره‌نگه‌ له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عیراقیش ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و به‌وه‌ش ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت".

وتیشى "به‌پێى هه‌مواره‌كه‌ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى به‌ 16 دۆلار دیاریكراوه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan