کوردستانی
له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان توركیا ده‌شڵه‌ژێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئەگەری دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لایەن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری پەکەکە و دەستپێکی رەوتی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا هه‌واڵى دا.
حەمیت بوزئەرسەلان، کارناسی پرسەکانی کورد لە پاریس رایگه‌یاند "ناڕوونی و سەرلێشێواوییەک لە تورکیا لە سەروبەندی دەرکردنی بەیاننامە لەلایەن ئۆجه‌لانەوە و ئەگەر ئۆجه‌لان وەها پەیامێک دەربکات روون نییە کە چى رووده‌دات".
وتیشى "بانگێشتی ئۆجه‌لان و داواکاریی لە هێزەکانی بۆ چاک داماڵین بەواتای رادەست بوون یان نکۆڵی کردنی مافی بەرگریی لە رەوایی پرسی کورد نییە".
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگه‌یاند "ئۆجه‌لان خەریکی ئامادەکردنی رێگاچارەیەکه بۆ پرسی کورد بە شێوەی رێزدارانە، ئێمە ناوەرۆکەکەی نازانین بەڵام دەزانین کە ئەو پەیامە وەڵامی دیموكرات بە پرسی کورد دەبێت"
به‌ڕاى شاره‌زایان "له ئەگەری بڵاوكردنەدوەی پەیام لە لایەن ئۆجه‌لان، پەکەکە لەوانەیە بەڕواڵەت بەدەم بانگهێشتەکەی ئۆجه‌لانەوە بڕوات بەڵام چەکەکانی خۆیان دەپارێزن".
ع