ئابووری

هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وته‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانس میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستان نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمه‌ریکی راگەیاند "ئەگەری هەیە هەناردەکردنەوەی نەوت مانگی داهاتوو دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای نزیکەی دوو ساڵ لە وەستانی نەوت".

وتوشی "بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوو بابەتی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە هەولێر  تاوتوی بکات".
 
ئاماژەی بەوەشکردوە "ئێستا لەلای ئێمەوە هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوت هەناردەبکەینەوە و ئێمە پێشبینیی دەکەین کۆتایی مانگی ئادار هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan