کوردستانی
بەم بەیانییە هەواڵێكی خۆش لەسەر كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە ژمارەیەك تووشبوو لە ژێر چاودێری پزیشك مانەوە، شەوی رابردوو گەڕانەوە ناو كەسوكاریان.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند "دوای مانەوەیان بۆ دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشک و کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،ئەمشەو شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕانەوە ناو كەسوكاریان".
ئاماژەی بەوەشكردووە " پێنج ئافرەت و یەک پیاون ئەندامی یەک خێزانن پاش ئەنجامدانی سێ پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان ،کە خۆشبەختانە دەرکەوت ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".
باسی لەوەشكردووە " لەئێستادا تەنها چوار تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستی ئەوانیش جێگیرە و لەژێر چاودێریدان".