ستایڵی نوێ
کۆرۆنا گۆرانییەک بەرهەمدەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سـۆما خالید
هونەرمەندێکی ناوداری ئێران رایدەگەیەنێت بەمزوانە گۆرانییەک بەناوی (هەمدەم) بڵاودەکرێتەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەیان بەوەشکردووە کارەکانی بەرەو کوتایی گەیشتوە.
سالاری عەقیلی هونەرمەند رایگەیاند" بەمزوانە گۆرانییەک بەناوی هەمدەم بڵاودەکرێتەوە، وەک هاوغەمیەک بۆ خەڵکی ئێران کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان لەماڵەکانیان کەرەنتینە کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم گۆرانیە بەهاوکاری پەرویز پەرەستویی و فازل جەمشیدی بەرهەمدەهێنرێت، کە کارەکانی بەرەو کوتایی گەیشتووە".
وتیشی "هۆنراوەکە لەلایەن عەلی رەزا بەهرامی نوسراوە، ئاوازەکەش لەلایەن فازل جەمشیدی دانراوە و کاری دەرهێنان لەلایەن حەمید حوسین پور ئەنجامدراوە، موزیکژەنەکان بریتین لە، عەلی رەزا ئەحمەدی، حوسین رودگر، رویا باقەرزادە و ارکستەر زەهی".