ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی مرەبای فستق

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی مرەبای فستق
مەودا میدیا-سـۆما خالید

مرەبای فستق یەکێکە لەو مرەبایانەی کە تا تام نەکرێت نازانین چ بۆن و تامێکی خۆشی هەیه، کەلە نانی بەیانی لەگەڵ نان و کەرە دەخورێت، ئەگەر تا ئێستا تاقیتان نەکردووتەوە ئەوە مەودا میدیا هاوکارتان دەبێت بۆ ئامادەکردنی. 

پێداویستەکان

نیو کیلۆ فستقی تازە، نیکیلۆ شەکر، کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ، کەوچکێکی بچوک ڤانێلا، 4 پەرداخ ئاو.

چۆنێتی ئامادەکردنی 

سەرەتا فستقەکە جوان بشۆرێتەوە و نزیکەی شەش کاتژمێر لەناو ئاودا بمێنێتەوە و چەند جار ئاوەکە بگۆردرێت، دواتر بۆ ماوەی 5 خولەک بکوڵێنرێت، پاشان بخرێتە ئاوی سارد، دواتر فستقەکە لەگەڵ ئاو شەکر بکوڵێنرێت و ڤانێلاکە تێبکرێت، لەکۆتایدا ئاوی لیمۆکەش تێبکرێت و بەکەوچک تێکەڵاو بکرێت، دوای چەند خولەک ئامادە دەکرێت و سارد بکرێتەوە بخرێتە ناو دەفرێکی شوشەوە، بەم شێوەیە مرەباکە ئامادە دەکرێت و دەتوانرێت پێشەکەش بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان