کوردستانی
جه‌میل بایك: ده‌بێت ئۆجه‌لان له كۆنگره به‌شدار بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو به كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، بۆ ئەوەی په‌كه‌كه بتوانێت کۆنگرە ببەستێت و چەکدانێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، دەبێت مەرجەکانی ئاگربەست لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ بکرێت.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگه‌یاند "جگە لە ڕێبەرەکەمان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، کەسی تر ناتوانێت کۆنگرە بەڕێوە ببات و بڕیار بدات، بۆیە دەبێت ئۆجه‌لان خۆی ڕێنمایییەکان بخاتە بەردەم کۆنگرە".
وتیشى "دەبێت لە پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆن دابمەزرێنێت و هەندێک لە یاساکانی دەستور هەموار بکرێتەوە و سیستەمی ئیمراڵی کۆتایی پێبهێنرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دوای بانگەوازەکەی ئۆجه‌لان ئەرێنی بوو، بەڵام دەبێت هەنگاوی کرداری بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد ببینن و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".
ع
بیروڕا



