ئابووری
دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ناویان بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بڕیار وایه له دواى جه‌ژن ده‌ست به‌دابه‌شكردنى زه‌وى بكرێت به‌سه‌ریان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌وانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ناویان بۆ زه‌وى گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سودمه‌ندنه‌بووبێت له‌ماوه‌ى رابردوو، هه‌شت ساڵ خزمه‌تى هه‌بووبێت زه‌وى پێده‌درێت".
وتیشى "ئه‌وانه‌ى ناویان هاتبێته‌وه، دواتر هه‌ڵسانگاندنیان بۆ ده‌كرێت، چونكه مه‌رج نییه شایه‌نى وه‌رگرتنى زه‌وى بێت، ره‌نگه پێشتر وه‌ریگرتبێت، یان خزمه‌تى دیاریكراوى نه‌بێت كه هه‌شت ساڵه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕیار وایه له دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى بكرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران".
ع
بیروڕا



