ئابووری
كاتى هاتنى پارهى مووچهى مانگى سێى فهرمانبهرانى ههرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
میدیایەکی عیراقی ئاشکرای کردووه، وردبینیی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی سێ بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو وردبینیی تەواو ببێت.
ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردووەتەوە "فەرمانبەرانی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عیراق سەرەڕای هەبوونی پشووی فەرمی بەردەوامن لە وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی سێی هەرێمی كوردستان".
باس لهوهشكراوه "چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عیراق تا کۆتایی رۆژی دووشەممەی داهاتوو وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوبکات و بڕیاری خەرجکردنی پارەکە بدرێت، بە مەرجێک هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نەبێت".
له رۆژى 19ى ئهم مانگهوه وهزارهتى دارایی عیراق لیستى مووچهى مانگى سێى فهرمانبهرانى ههرێمى كوردستانى رهوانهى بهغدا كردووه.
ع
بیروڕا



