ستایڵی نوێ

لەماڵەوە کێکی گێزەر ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماڵەوە کێکی گێزەر ئامادەبکە
مەودا میدیا- سـۆماخالید

کێکی گێزەر، یەکێکە لە بەتامترین کێکەکان مەودا میدیا هاوکاریتان دەکات بۆ تام کردنی کێکی گێزەر کە ماوەی ئامادەکردنی 30 خولەک بۆ 60 خولەکی پێدەچێت.

پێداویستیەکان 
هێلکە 4 دانە، شەکر 300 گرام، ئارد 300 گرام ، زەیت 200 گرام، گێزەری هاڕڕاو 1پەرداخ، پیکن پاوەر 1کەوچکێکی بچوک، ڤانێلا، 1کەوچکێکی بچوک، دارچین 1/2 کەوچکێکی بچوک، گێزەری وردکراو 100 گرام.

چۆنێتی ئامادەکردنی  

لە دەفرێکدا سەرەتا هێلکە لەگەڵ شەکر و ڤانێلا بۆ ماوەی 10 بۆ 15 دەقە تێکەڵ دەکەین تا کەڤێک دروست بکات، هەروەها لە دەفرێکی تر زەیت، گێزەری هاڕاو، گێرەری وردکراو و دارچین تێکەڵ بکەن. دواتر ئارد و پیکن پاودەرەکە تێکەڵی گیراوەکە بکە، پاشان هەردوو ئاوێتەکە تێکەڵاو بکە و تێکی بدە تا تەواو یەکدەگرن، ئینجا گوێزەر و گوێزەکە تێبکە، هەویرەکە بخەرە ناو قاڵبەکە، ئەگەر بەرێگەی فرن دروستی دەکەن دەبێت پلەی گەرمی 180 و بۆ ماوەی 30یان 60 خولەک قاڵبەکە بخەرە ناوی و دواتر دەتوانن لەگەڵ خامەی بەیانیان، شکر،جەلاتین بۆ رازانەوە بەکاری بهێنیت، بەم شێوازە کێکە ئامادە دەکرێت دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە