ئینستتیوتى نارین
هه‌سه‌ده و دیمه‌شق رێككه‌وتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگه‌یاند، كورد و دیمه‌شق رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین
بەدران چیا کورد، راوێژکاری ئیدارەی خۆسەر رایگه‌یاند "رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئەنجومەنی مەدەنی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسودی حەلەب و حکومەتی کاتی سوریای بە بەشێک لە پلانێکی فراوانتر بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکانی عەفرینه".
وتیشى "ئەم رێککەوتنە جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی سەربەخۆی ئەو گەڕەکانە دەکاتەوە و دانوستانەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین".
مانگى رابردووش هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتی سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده رێككه‌وتنیان ئه‌نجامدا له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هه‌سه‌ده به‌سه‌ربه‌خۆیی له‌ژێر بڕیارى وه‌زاره‌تى به‌رگریی سوریا.
ع
بیروڕا



