ئابووری

بانکى ساكسۆ: ئۆنسەیەک ئاڵتوون دەگاتە 5 هەزار دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکى ساكسۆ: ئۆنسەیەک ئاڵتوون دەگاتە 5 هەزار دۆلار

مەودا میدیا-

بانکی ساکسۆ رایگەیاند، دابەزینی نرخی زێڕ لە دوو رۆژی رابردوو تەکنیکییەو ئامانجەکە 5 هەزار دۆلارە بۆ ئۆنسەیەک.

چارو چانانا، سەرۆکی ستراتیژیی وەبەرهێنانی بانکی ساکسۆ به‌ سكاى نیوزى راگەیاند "زێڕ پەناگەیەکی زۆر باشە ئامانجەکە 5 هەزار دۆلارە بۆ هەر ئۆنسەیەک".

ئاماژەی بەوەشکرد "دابەزینی نرخی زێڕ لە دوای لێدوانەکانی ترەمپ، چاکسازییەکی تەکنیکییە لە بازاڕدا، به‌ڵام له‌ داهاتوودا نرخی ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ى وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیاو بانكه‌ جیهانییه‌كان په‌نایان بۆ ئه‌و كانزایه‌ بردووه‌".

ساكسۆ بانك، بانكێكى بازرگانییه‌ و بنكه‌كه‌ى له‌ وڵاتى دانیماركه‌ و یه‌كێكه‌ له‌بانكه‌ گه‌وره‌كانى جیهان كه‌ كارى ئاڵوگۆڕى بازرگانیی ده‌كات له‌ رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه‌.

پێش مانگێك، نه‌جیب ساویرس، گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنه‌رى ئیماراتى و ملیاردێرى جیهانى له‌ چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى رایگه‌یاند "پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی زێڕ لە ئایندەیەکی نزیکدا بگاتە پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک".

ع
Qaiwan
Qaiwan