ئابووری
نرخێكى مێژوویی بۆ بیتكۆین و ئاڵتوونیش به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخى دراوى ئه‌لیكترۆنى بیتكۆین گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى مێژوویی تۆماركرد.
نرخى یه‌ك بیتكۆین بۆ 111 هه‌زار و 900 دۆلار به‌رزبووه‌وه، كه ده‌كاته 11 ده‌فته‌ر و 29 وه‌ره‌قه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و دراوه له مێژووى دروستبوونیه‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی بۆ 3338 دۆلار به‌رزبووه‌وه، به‌رارود به كردنه‌وه‌ى بۆرسه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 138 دۆلار گرانبووه.
بانكه گه‌وره‌كانى جیهان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه پێشبینى ئه‌وه‌یانكردووه كه له كۆتایی ساڵ نرخى ئۆنسه‌یه‌ك بۆ 3700 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ع
بیروڕا



