کوردستانی
یهكێتى و پارتى گهیشتوونهته كۆتایی بۆ پێكهێنانى حكومهت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سهرۆكى شاندى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگهیاند، لهگهڵ یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان گهیشتووینهته كۆتایی و ماوه رێككهوتن لهسهر سهرۆكایهتییهكان بكرێت.
هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند "لە پێکھێنانی کابینەی نوێ نزیک بووینەتەوە، لە ئێستادا چووینەتە وردەکاریی دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە بڕیار بەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە".
وتیشی "لە کۆبونەوەکانی شاندە سیاسیی و تەکنیکییەکان لەسەر ھەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسیی و دیدگایەکی ھاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی ھەبێت و، پێداچوونەوە بە ھەموو شتەکانی رابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی رابردوو ھەبوو، بە جۆرێک یەک ھەرێم، یەک حکوومەت، یەک لەشکر ھەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە".
ئهوهشى خستهڕوو "بەمزووانە کۆبونەوەی ھەردوو شاندی یەکێتی و پارتی بۆ مەبەستی تەواوکردنی کارەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێ دەستپێدەکەنەوە".
ع
بیروڕا



