کوردستانی

رێبوار كه‌ریم وه‌لى: پارتى داواى پاره‌ى یه‌ك ملیۆن نانه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار كه‌ریم وه‌لى: پارتى داواى پاره‌ى یه‌ك ملیۆن نانه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌


مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌نوسێكى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان نوسیویه‌تى، پارتى وتویه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق ده‌بێت یه‌ك ملیۆن ده‌نگ بهێنین.

رێبوار كه‌ریم وه‌لى، رۆژنامه‌نوسى نزیك له‌ پارتى بڵاویكرده‌وه‌ "دەڵێن پارتی وتویەتی لە هەڵبژاردنەکانی عیراق دەبێ یەک ملیۆن دەنگ بێنین، دیارە داوای پارەی یەک ملیۆن نانەکە دەکەنەوە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ، پارتى هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنى یه‌ك ملیۆن نانى به‌سه‌ر خه‌ڵك راگه‌یاند، دواتر له‌ لایه‌ن رۆشنبیر و نوسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كان تووشى ره‌خنه‌بوو و پێیان وابوو حكومه‌ت خه‌ڵكى برسى كردووه‌ و پارتیش نان دابه‌ش ده‌كات.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال