کوردستانی
بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە تەقینەوەیەك لە شارێكی هەرێم روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندێكی سنووری قەزای پێنجوێن تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرێتی تەندروستی قەزای پێنجوێن رایگەیاند''كاتژمێر 08:30ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە یەكێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەشتی كێلو لە سنوری قەزاكە تەقینەوەیەك روویداوە و بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون".
وتیشی"تەقینەوەكە لە زەوییەكی كشتوكاڵی لە دەرەوەی قەزاكە بووە و بەهۆی ئەو مین و تەقەمەنییانەوە بووە كە پێشتر بە هۆی جەنگەوە لە ناوچەكەدا جێماون و ئێستا بوون بە پاشماوەی جەنگ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"برینی پێنج لە بریندارەكان سووكە و تەنها یەكێكیان برینەكەی قورسە كە ئەویشیان رەوانەی سلێمانی كراوە".
باسی لەوەشكرد"كرێكارەكان دانیشتووی قەزای سەیدسادقن و بۆ كاری رۆژانە هاتوونەتە سنورەكە".
ئ پ
بیروڕا



