کوردستانی

بەشە راوێژكارییەكانی ناو نەخۆشخانەی رزگاری و هۆڵەكانی نەشتەرگەری دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشە راوێژكارییەكانی ناو نەخۆشخانەی رزگاری و هۆڵەكانی نەشتەرگەری دادەخرێن


مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا نەخۆشخانەی رزگاری فێركاری لە شاری هەولێر هاوڵاتییانی ئاگاداركردووەتەوە كە بەشە راوێژكارییەكانی ناو نەخۆشخانەی رزگاری و هۆڵەكانی نەشتەرگەری دادەخرێن.
 
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە رۆژی سێشەممە ۳/٦/۲٠۲٥ ەوە تا رۆژی دوو شەممە ۹/٦/۲٠۲٥ سەرجەم بەشە راوێژكارییەكانی ناو نەخۆشخانەی رزگاری و هۆڵەكانی نەشتەرگەری دادەخرێن بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە، بەڵام بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە بۆماوەی ٢٤ كاتژمێر بەبێ دابڕان بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبێت.

راگەیەنراوەكە باسی لەوەشكردووە كە سەرجەم بەشەكانی نەشتەرگەری فریاكەوتن، سەنتەری هەرس و جگەر، سەنتەری ئۆنكۆلۆجی (شێرپەنجە)، سەنتەری هاوچەرخ، سەنتەری هەناسە، كۆگای دەرمان، دەرمانخانەی فریاكەوتن، تیشكی لەرەلەری موگناتیسی و تیشكی سیتی سكان بەردەوامن لە كارەكانیان و راییكردنی كاروباری نەخۆش. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال