کوردستانی

سوپای توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی


سەرەڕای هەوڵەكان بۆ راگەیاندنی ئاشتی یەكجاری لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، بەڵام توركیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان. 
 
كامەران عوسمان، سەرۆكی تیمی كوردستانی_عیراقی رێكخراوی (سی پی تی) ئەمەریكی رایگەیاند"لە رۆژی ٢٤ی ئایارەوە سوپای توركیا لە رێگەی تۆپخانەكانیەوە ٨٣ جار هێرشی كردۆتە سەر چیای نزاركێ، لە سنوری ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی و تەواوی هێرشەكانیش هەموو رۆژێك بۆ سەر یەك شوێنی دیاریكراوبوون". 

وتیشی"بە تەنیا لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا، سوپای توركیا ٤٥ جار تۆپبارانی گوندەكانی بەری گارێ-ی لە سنوری ناحیەی دێرەلوك لە قەزای ئامێدی كردووە،بەوەش لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا، هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ١٢٨هێرش و هەمووشیان تۆپباران بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی نەبووەتە قوربانی، بەڵام بەردەوامی تۆپباران و هێرشەكان بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێ بۆ دانیشتووانی سنوری قەزای ئامێدی".

كامەران عوسمان پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەوە  تۆپبارانی ئەمڕۆی سوپای توركیایە بۆ سەر چیای نزاركێ لە سنوری قەزای ئامێدی.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال