جیهانی

ئەڵمانیا بەسەر كۆرۆنا سەركەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا بەسەر كۆرۆنا سەركەوت
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا بەروارد بە رۆژانی رابردوو تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە كەمبوەتەوە و ئەوەش بە مانای سەركەوتن دێت بەسەر ڤایرۆسەكە.

وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو ئەڵمانیا زۆر كەمبوەتەوە و حاڵەتەكانی تووشبوون بەراورد كراون بە رۆژانی رابردوو و هەفتەكانی پێشوو، دەركەوتووە زۆر كەمی كردووە".

بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی كە وەك سەركەوتنێك بڵاویكردوەتەوە باسی لەوەكردووە كەسانی تووشبوو كەمترین كەسی تریان تووشكردووە بە ڤایرۆسەكە، بەوەش رێوشوێنەكان سەركەوتووبوون".

تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەڵمانیا گەیشتوەتە نزیكەی 140 هەزار كە و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان