کوردستانی

وشکەساڵی شارۆچکەیەیەکی کوردستان چۆڵدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وشکەساڵی شارۆچکەیەیەکی کوردستان چۆڵدەکات
مەودا میدیا-

بەهۆی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاوی شیرین و راگرتنی تەنکەری ئاو، شارۆچکەی ئوم هیجرە لە ئەلهۆڵ رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ئاو بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییان داوای دەستوەردانی بەپەلە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

سەید عەلی حەمود، سەرۆکی شارەوانی هۆل رایگەیاند "لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە لە شارۆچکەی ئوم هیجرە کە بەشێکە لە شاری ئەلهۆڵ لە کانتۆنی جزیرێ سەخت تر بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دانیشتووانی شارۆچکەی ئوم هیجرە لە وەرزی زستاندا ئاوی بارانیان کۆدەکردەوە، بەڵام ئەمساڵ کەمی باران بارین بووەتەهۆی کەم ئاوی و هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەمدا نییە ئەمەش وایکردووە دانیشتووان بیر لە کۆچکردن بکەنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە ئاوی زیاتریان تێدایە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە پڕۆژەی کشتوکاڵییان هەیە لە گوندەکانی ئەلهۆڵ".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و راگرتنی کاری تانکەرەکان کە ئاویان بەسەر شارۆچکەکەدا دابەشکردووە، گرفتی دانیشتوانی شارۆچکەکەی زیاتری کردووە و ئەگەر ئەم راگرتنە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، ئەوا دانیشتووانی ئەو شارە رووبەڕووی قەیرانێکی سەخت دەبنەوە".

باسی لەوەشکرد "کاتێک گازوایل-یان بەسەر خاوەن تانکەرەکانی ئاودا دابەشکردووە، هەر بەرمیلێک ئاو بە پێنج هەزار لیرەی سوری فرۆشراوە، بەڵام ئێستا خاوەن تانکەرەکان لە وێستگەکانەوە گازوایل پڕ دەکەنەوە بە نرخی بازرگانی گازەکە دەکڕن، بۆیە نرخی بەرمیلێک ئاو بووەتە 12 هەزار لیرەو هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەی نرخەش تێچووی گواستنەوە و مەودای دوورییەکەیە، واتە تانکەرەکانی ئاو 150 کیلۆمەتر دەبڕن تا ئەو کاتە دەگەنە نزیکترین سەرچاوەی ئاوی شیرین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan