کوردستانی

ئه‌حمه‌د تورك: خه‌ریكه‌ له‌ پرسه‌ى ئاشتیی بێهیوا ده‌بین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د تورك: خه‌ریكه‌ له‌ پرسه‌ى ئاشتیی بێهیوا ده‌بین

مه‌ودا میدیا-

سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى شاندى ئیمراڵیی رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى ئاشتیی وه‌ك پێویست كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و خه‌ریكه‌ بێهیوامان ده‌كات.

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری باكورى کوردستان و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی رایگه‌یاند "پرۆسەی ئاشتیی تاکو ئێستا وەک پێویست بەرەوپێش نەچووە، بەتایبەت هەمواری یاسای سزاکان کە پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کراوە لە ئاست چاوەڕوانییەکانیاندا نەبووە".

وتیشی "ئەگەر تورکیا لەپرۆسەی ئاشتیدا لە ئاستی چاوەروانکراو بەشداریی نەکات دۆڕاو دەبێت، چونکە هەموان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان بەوە ناوە کە ئەو هەنگاوانەی کە کورد گرتویەتیەبەر مێژویی بووه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو هێزە چەکدارەی کە ئەمڕۆ کورد پێکیانهێناوە له‌ رۆژئاواى كوردستان تەنها ئامانجی بەرگریکردنە لە خۆیان و ئەمڕۆش هەڕەشەی داعش هەر هەیە، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو هێزانە چەکەکانیان دانێن، ئەوە بەو مانایە دێت کە دەیان هەزار چەکداری داعش کە لە کەمپێکی وەک هۆڵ دەستبەسەرن دوبارە دەست بە چالاکی دەکەنەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال