کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
رۆژى چوارشه‌ممه، 4ى مانگ، سێ رۆژ پێش جه‌ژنى قوربان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش گرفتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بەدواداچوونی پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها گفتوگۆی پرسی لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیری كوڕ‌و كچی شەهیدان، له‌گه‌ڵ گفتوگۆی گرێبەستی كارمەندان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هه‌فته‌ى پێشوو رایگه‌یاند "هه‌رێم ته‌مویلى مووچه‌ى بۆ ساڵى 2025 نه‌ماوه". به‌و پێیه تا كۆتایی ساڵ گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت.
ع
بیروڕا



