کوردستانی
سودانى: حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی راستگۆ نین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق دانیشتين له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و شتى سه‌یرى باسكرد.
موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند "سودانى پێى وتین، هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵمان راستگۆ نییه و داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم راست نین".
وتیشى "حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتێكى زۆر به قاچاخ ده‌فرۆشێت و ده‌بێت ئه‌و داهاته بۆ خه‌زێنه‌ى گشتیی عیراق بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ناینێرن و له ناردنى داهاتیش راستگۆ نه‌بوون و پاره‌ى كه‌میان ناردووه"
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ناتوانم به‌رده‌وام له ناردنى پاره بۆ هه‌رێم و خۆم توشى كێشه ناكه‌م، حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى هیچكام له رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه".
ع
بیروڕا



