کوردستانی
هه‌سه‌ده و سوریا سه‌دان زیندانیان ئاڵوگۆڕكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دەوڵەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو به هه‌سه‌ده، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان سه‌دان زیندانیان ئاڵوگۆڕكرد.
ئاژانسى ئاسۆشێتدپرێس بڵاویكرده‌وه "دەوڵەتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە ، هەنگاوێکی گرینگ‌یان لەڕێگای دروستکردنی متمانە هەڵگرتووە، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵه له‌نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدى، سه‌رۆكى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده".
وتیشى "ئه‌و رێككه‌وتنه بووه هۆى گۆڕینەوەی زیاتر لە 470 زیندانی لە نێوان دوولایەنەکە لە شاری حەڵەب، نیشانەی ورەی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕێگای ئاشتیخوازانە و بەرەوپێش بردنی رێککەوتنەکانی ئەم دواییە".
باس لهوهشكراوه "ئه‌گه‌ر زیندانى زیاتر لاى هه‌ردوولا مابێته‌وه، له داهاتوودا ئه‌وانیش ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن".
رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا له زارى به‌رپرسێكى باڵاى رۆژئاواى كوردستان بڵاویكرده‌وه "شاندێكى به‌ڕێوبه‌رێتیی خۆسه‌ر له سوریایه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ن له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌و گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر".
ع
بیروڕا



