کوردستانی
"دهوڵهتى كوردیم دهوێت و بڕوام بهو پهرلهمانهى ئێستا نییه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی رەخنە لە شێوازی ئیدارەدانی پەرلەمان دەگرێت و دەڵێت، باوەڕم بەم خولەی ئێستای پەرلەمانی کوردستان نییە و بەڕەوای نازانم.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگهیاند "لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی باشمان هێنابوو، بەڵام ئەنجامی باشیان نەداینێ، بۆیە زوڵمێکی گەورەمان لێکرا، هەموو لایهک یەکدەنگ بوون کە لەو هەڵبژاردنەدا ساختەکارییێکی زۆر کرابوو".
ئەوەشی خستەڕوو "با یەک جار دوو حزبى دهسهڵاتدار واز لە خەڵک بهێنن، هەڕەشەیان لێنەکەن و تەماحیان پێنەدەن و پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێ نەبەن، ئەوکات دەبینن ئەنجامەکان چۆن دەبێت".
وتیشى "باوەڕم بەم پەرلەمانە نییە و بەڕەوای نازانم، چونکە پێشوەخت ژمارەی کورسییەکانی دابەش کرابوو".
باسى لهوهشكرد "باوەڕم بە دروست کردنی دەوڵەتی کوردی هەیە، کورد مافی خۆیەتی هەموو پارچەکانی یەکبخرێتەوە و یەک دەوڵەتی هەبێت، کێ پێیناخۆشە کێشەی خۆیەتی".
ع
بیروڕا



