کوردستانی
پارتى ده‌ستیكرد به هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامی ده‌سته‌ى كارگێڕی مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڕه‌شه له به‌غدا ده‌كات به‌هۆى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند "بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر ناخۆشدایه".
وتیشى "سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی له كاتێكی زۆر ناخۆشدایه و به‌بێ ئه‌نجام و به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێمه له شاری خه‌ونه‌كان -یۆتۆبیا- ناژین و مێژووی سیاسیشمان ئاماژە بەوە دەکات کە دەستدرێژکار سزا دەدرێت"ٚ.
ع
بیروڕا



