کوردستانی
دابه‌شنه‌كردنى مووچه جه‌ژنه‌كه قورس ده‌كات بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ته‌نها دوو رۆژ ماوه بۆ جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نییه.
شه‌وكه‌ت حاجى، گۆشتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له جه‌ژنى رابردوو چونكه پێش جه‌ژن مووچه دابه‌شكرا، هه‌فته‌یه‌ك پێش جه‌ژن بازاڕمان گه‌رمبوو، خه‌ڵك گۆشتى ده‌كڕى".
وتیشى "ئه‌م جه‌ژنه دوو رۆژى ماوه، به‌ڵام كڕیار كه‌مه و خه‌ڵك ئه‌وه‌نده پاره‌ى پێ نییه گۆشتیش بكڕن".
له لایه‌كى تره‌وه، سۆران جه‌میل، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خه‌ڵك بۆ ئه‌م جه‌ژنه وه‌ك پێویست كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانیان ناكڕن، جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌ژنى ره‌مه‌زان كه پێِش جه‌ژن مووچه دابه‌شكرا".
ع
بیروڕا



