کوردستانی
بۆچى پارتى نایه‌ته پێشه‌وه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاروابوو له دواى ته‌واوبوونى پشوى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌بوو پارتى نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێك له پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت، له‌كاتێكدا پێشتر رێككه‌وتن كرابوو له نێوان شاندى هه‌ردوولا كه به هاوبه‌شى حكومه‌ت دروستبكرێت و له ده‌سه‌ڵاته‌كاندا هاوبه‌شى هه‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "یه‌كێتى به روونى قسه و داواكاریی خۆى داوه‌ته پارتى، له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شكاریی پۆسته‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و شێوازى كاركردن، به‌ڵام پارتى ئه‌مه‌ى قه‌بوڵ نه‌كردووه".
وتیشى "هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه پارتى ده‌یه‌وێت وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى خۆیبن".
ع
بیروڕا



