کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆبووه‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بوو، به‌ڵام به‌بێ بڕیار كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ بڕیارێك له‌و باره‌وه بدات، كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هێناوه، له‌كاتێكدا سه‌دان هه‌زار خێزان بۆ جه‌ژنى قوربان چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى مووچه و بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێم بوون.
به‌ڕاى چاودێرانى سیاسیی هۆكارى نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، هه‌ڕه‌شه‌كانى دوو هه‌فته‌ى رابردووى چه‌ند به‌رپرسێك بووه له به‌غدا، هاوكات ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه به‌نایاسایی له ئه‌مه‌ریكا واژۆكران، له‌گه‌ڵ هۆكارى سه‌ره‌كى پابه‌ندنه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێم به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
ع
بیروڕا



