کوردستانی
هه‌فته‌ى داهاتوو بایكۆتى ده‌وام ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواكه‌وت، هاوكات له جه‌ژندا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كرا، هه‌فته‌ى داهاتوو بایكۆتى ده‌وام ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "فه‌رمانگه جیاوازه‌كانى سلێمانى بڕیاره له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌وام له دواى پشووى جه‌ژن بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر به دابه‌شنه‌كردن و دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى پێنج".
له‌كاتێكدا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مانگى شه‌ش تێپه‌ڕیووه و جه‌ژنى قوربانیشه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانى مووچه دابه‌شبكات و به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، پاره‌ى مووچه له لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه نه‌كرا.
ع
بیروڕا



