کوردستانی

پله‌دارێكى پارتى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پله‌دارێكى پارتى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بانكى تى بى ئاى، كه‌ له‌ پشكى پارتى بووه‌، به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

حەمدیە جاف، لەسەر پشکی پارتی دیموكراتى كوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی TBI بوو لە بەغدا، لەسەر سکاڵای دەستەی نەزاهەی عیراق شەوى رابردوو له‌ وڵاتى ئیماراته‌وه‌ رادەستی بەغدای كرایه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق، ناوبراو بڕى دوو ملیار دۆلارى بردووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌.

پێشتریش هۆشیار زێبارى، وه‌زیرى پێشووترى دارایی عیراق له‌سه‌ر پشكى پارتى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له‌ پۆسته‌كه‌ى دووخرایه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan