کوردستانی
کامەران عوسمان: هێرشەکانی تورکیا 143٪ زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی CPTی ئەمەریکی راپۆرتێکت سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە
کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی CPTی ئەمەریکی بە مەودا میدیای راگەیاند "سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، (510) هێرش و بۆردومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێژەی بۆردومانەکان لەو مانگەدا، بە (143٪) بە بەراورد بە مانگی نیسان زیادیکردووە و بە رێژەی (332٪) بە بەراورد بە مانگی ئادار زیادیانکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەمی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، بۆ سەر پارێزگای دهۆک بووە و تەواوی هێرشەکان بۆ سەر قەزای ئامێدی لەو پارێزگایەدا چڕکراونەتەوە، بەشێوەیەک (98٪)ی بۆردومانەکان بۆسەر قەزای ئامێدی بوون و (2٪)ی بۆردوومانەکان بۆ سەر قەزای زاخۆ بوون".
باسی لەوەشکرد "هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، (458) هێرش لە ڕێگەی تۆپباران و (36) هێرش لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی و (16) هێرشی تر لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە بوون".
وتیشی "سەرجەمی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 2025دا، (هەزار و 14) هێرش و بۆردوومانە و زۆرترین هێرشیش کە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت، (94) هێرشە کە لە رۆژی 12ی ئایار، رۆژی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە تۆمارکراوە".
ب ح

بیروڕا