کوردستانی
بایكۆت لە هەولێر دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە هۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان پزیشكانی خولاو لە هەولێر بڕیاریاندا، لە ئەمڕۆوە كە دووەم رۆژی جەژنی قوربانە لە هەموو نەخۆشخانەكان بایكۆتی دەوام بكەن.
لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویان كردووەتەوە ئەو پزیشكانە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە"چەند داواكارییەكیان هەیە و پێشتر چەند جارێك داوای جێبەجێكردنیان كردووە، بەڵام كەس گوێی لێنەگرتوون، بۆیە تا ئەو كاتەی بەدەم داواكارییەكایانەوە دێن بایكۆتی دەوام دەكەن".
باسیان لەوەشكردووە"داواكاریەكانیان بریتین لە دامەزراندنی پزیشكانی گشتی دەرچووی ساڵی پار و رەتكردنەوەی كاركردن بەشێوەی پلەبەندی".
پزیشكانی خولا لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە"ئەو داواكارییانەی دواكاری سەرجەم پزیشكانی شاری هەولێرە و لەمڕۆشەوە سەرجەمیان بایكۆتی دەوام دەكەن تا ئەو كاتەی ئەو داواكارییانەیان جێبەجێدەكرێت".
بیروڕا



