کوردستانی

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: كارتت پێیه‌ به‌كاریبهێنه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: كارتت پێیه‌ به‌كاریبهێنه‌
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە كۆمه‌ڵێك به‌ناو سیاسی به‌ ماستاوكردن و خۆبردنه‌ پێشەوە بۆ مەسعود بارزانی  نه‌یاری تر دروست دەكه‌ن و كێشه‌کان قوڵتر دەکەنەوە.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "كۆمه‌ڵێك به‌ناو سیاسی  هه‌ندێك قسه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ بۆ خه‌ڵك و ژیانی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ئاینده‌ی هه‌رێمیش قسه‌ ناكه‌ن، هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر عیراق كه‌ كارتی ریفراندۆم و ئاوگرتنه‌وه‌ به‌كاردەهێنین، ئه‌گه‌ر بپرسی لێیان ئاخر دوای سی و سێ ساڵ حكومڕانی تۆ نه‌توانی مووچه‌ی یه‌ك  مانگ بده‌یت، كارتی چی؟".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆر زۆرن ئه‌مانه‌، باكیان به‌وه‌نیه‌ قسه‌كانیان سوودی هه‌یه‌ یان زیان، راسته‌ یان هه‌ڵه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بارزانی پێی خۆش بێت، ئه‌مانه‌ بۆ دڵی بارزانی قسه‌ ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، جا زۆرێك له‌م قسانه‌ش ده‌كرێن به‌عه‌ره‌بی هێنده‌ی تر شه‌قامی عیراق هانده‌ده‌ن، ئه‌م هاندانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی عیراق ده‌بێت".

ئەوەشی خستەڕوو "مه‌ڵێن تۆ پشتیوانی عیراقییت، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن له‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی ساڵه‌های ساڵه‌ كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ مووچه‌ی چه‌ند مانگێك بده‌ن، ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ن، سبه‌ینێ بكشێنه‌وه‌، هه‌رچی كارتیشه‌ به‌كاریبهێنن و پشتیوانتان ده‌بین".

وتیشی  "خۆتان ملیاردێربن و چش له‌ برسیه‌تی خه‌ڵك، كۆمه‌ڵێك به‌ناو سیاسیش به‌ ماستاوكردن بۆ بارزانی خۆبردنه‌ پێش، نه‌یاری تر دروستبكه‌ن و كێشه‌ قوڵتر بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ی مێژووییه‌، كارتت پێیه‌ به‌كاریبهێنه‌".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan