کوردستانی
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی خوێندكارێکی زانکۆکەیان کە دوای راوێژكردن به ژیری ده‌ستكرد و به‌كارهێنانی جۆره ده‌رمانێك كۆچی دواییكردووه روونکردنەوەیەکی بڵاویكرده‌وه.
سەرۆکایەتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایگەیاند "زه‌كه‌ریا سه‌لمان خوێندكاری قۆناغی دووەمی به‌شی روپێوان دوای به‌دواداچون و قسه‌كردن لەگەڵ باوكی ره‌تیكردووه‌تەوە کە كوڕه‌كه‌یان بەهۆی راوێژكردن به ژیری ده‌ستكرد و خواردنی ده‌رمانی هه‌ڵه كۆچی دوایی كردبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئه‌و خوێندكاره به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی هه‌ڵه و رێنمایی وه‌رگرتن له ژیری ده‌ستكرد كۆچی دوایی نه‌كردووە بەڵکو بەپێی وتەی باوکی خوێندکارەکە فشاری خوێنی دابەزیوە و ئەوانیش ده‌یانبرد بۆ نۆرینگه و چاك ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره دابه‌زینی فشاری خوێنه‌كه‌ی بووەهۆی ئەوەی بۆ دواجار كۆچی دوایی کرد".
ب ح

بیروڕا