کوردستانی
سامان نادر: نزیکەی 300 نەخۆشمان چارەسەر کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی سەبارەت بە ئاماری کاروچالاکییەکانیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند "رۆژێک پێش جەژن 22 تیمی تەندروستییان لە شوێنە گشتییەکانی سەنتەری سلێمانی جێگیرکردووە و لە سێ رۆژی جەژندا 35 حاڵەتی جۆراوجۆریان لە رووداوی شەڕکردن، هاتوچۆ، ئاگرکەوتنەوە و بوورانەوە چارەسەر کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە شوێنە گشتییەکان لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 300 نەخۆشیان چارەسەرکردووە کە بریتیبوون لە ئازاری (ددان، سەرئێشە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، سکچوون و رشانەوە و چەند حاڵەتێکی تر )".
ب ح

بیروڕا