کوردستانی
كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییانى هه‌رێم دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نوسینگه‌یه‌كى حه‌ج و عومره‌ى كه یاوه‌رى حاجییانى هه‌رێم ده‌كات رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
سیروان عه‌لى، خاوه‌نى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به ئێمه دراوه، رۆژى 12ى ئه‌م مانگه ده‌ستده‌كرێت به گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان".
وتیشى "12ى مانگ حاجیانى رێگاى وشكانى ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن و به سێ رۆژ ده‌گه‌نه‌وه خاكى هه‌رێم، دواتریش 14ى مانگ حاجیانى رێگاى ئاسمانى ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیان نه‌كرێت، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا سه‌رجه‌م حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ع
بیروڕا



