کوردستانی
سبه‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ته‌وابوونى پشووى جه‌ژنى قوربان، سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانبه‌ران و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، ته‌نها یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى كرده پشوو، رۆژى هه‌ینى و شه‌ممه پشووى ئاسایی بوو، به‌ڵام له عیراق، سبه‌ینێش پشووى جه‌ژنه و رۆژى چوارشه‌ممه ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، تا ئێستا دیار نییه كه‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج دابه‌شده‌كرێت.
پێشبینى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام، فه‌رمانگه‌جیاوازه‌كانى سلێمانى ده‌ست به بایكۆتى ده‌وامبكه‌ن.
ع
بیروڕا



