جیهانی
بەهۆی هێرشی چەکدارێکەوە 16 کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی کەنەدا رایدەگەیەنێت لە لایەن چەندارێکەوە کە جلی پۆلیسی لەبەرکردووە و ئۆتۆمبێلی پۆلیسی بەکارهێناوە دەسترێژی گولـلەی لە هاوڵاتییان کراوە و سەرنجام 16 هاوڵاتی کوژراون و دواتر کاتێک تاوانبارەکە ویستویەتی هەڵبێت لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی کەنەدا کە تێداهاتووە "شەوی رابردوو لە پارێزگای نۆڤا سکۆشا لە رۆژهەڵاتی کەنەدا پیاوێک کە جل و ئۆتۆمبێلی پۆلیسی بەکارهێناوە لە کاتێکدا سەر بە هێزەکانی پۆلیس نییە دەسترێژی گولـلەی لە هاوڵاتییان کردووە، بەهۆیەوە 16 هاوڵاتی کوژراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "پیاوەکە تەمەنی 51 ساڵە و ناوی (گابریاڵ وۆرتمان)ە و ویستویەتی لە دەست پۆلیس هەڵبێت، بەڵام سەرئەنجام لە دوای 12 کاتژمێر شوێنکەوتن لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا".