جیهانی
ئەمریکا لەبارەی هاوکاریکردنی ئێران بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەکۆتایدا سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی وڵاتی ئێران ئەگەر داوای هاوكاری بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ئامارەکان بێت ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری خراپی لەسەر ئێران هەبووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەپێی ئامارەکان بێت ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خرپای لەسەر وڵاتی ئێران کردووە، بۆیە ئەگەر ئێران پێویستی بە هاوکاری ئەمریکا بێت ئامادەم هاوکاری ئەو وڵاتە بکەم لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت بەرپرسەکانی ئێران بەشێوەیەکی زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکەن و بڕیاربدەن و لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتن ئەنجام بدەن".