جیهانی
دوای پێنج مانگ هیچ چارەسەرێك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی دوایین ئامارەكان، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە دوو ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی و ژمارەی گیانیان لە دەستدانیش بۆ 170 هەزار كەس بەرزبووەتەوە تائێستاش هیچ چارەسەرێك بۆ ئەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە .
ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆرترین تووشبوونی كۆرۆنا و گیان لە دەستدانی تێدایە و تائێستا نزیكەی 800 هەزار هاوڵاتی لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 43 هەزار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
ئەوەی تا ئێستا جێگەی تێڕامان هیچكام لەو وڵاتانە هیچ چارەسەرێكیان بۆ ئەو ڤایرۆسە نەدەۆزیوەتەوە و تووشبوونی كۆرۆناش بەپێی بەهێزی و بەرگری لەشیان دەتوانن ئەو نەخۆشییە تێپەڕێنن.
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە چەندین پرێس كۆنفرانس باسی لە دۆزینەوەی چارەسەرو دەرمانی ئەو ڤایرۆسە كرد، بەڵام تائێستا هیچ چارەسەرێك نییە بۆ ئەو تووشبووانە.