جیهانی

لە ئەڵمانیا ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەڵمانیا ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا نزیكبووینەتەوە و ڤایرۆسەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، قۆناغی یەكەمی هەڵگرتنی كەرەنتینەش دەستی پێكردووە.

ئەنجیلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند "ترس لەسەر ئەڵمانیاو ئەڵمانییەكان ماوە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، ناتوانرێت قوتابخانەكان بكرێنەوە تا سەرەتای مانگی ئایارو بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت".

بەرپرسانی ئەو وڵاتە وەك یەكەم قۆناغی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، لە دوێنێوە شوێنە بازرگانی و گرنگەكانی وڵاتەكەیان كردوەتەوە و رێگەیان داوە كتێبخانەكانیش بكرێنەوە.

بەڵام شوێنەكانی وەك سەرتاشخانە و جوانكاری و تاتۆ و شوێنە قەرەباڵغەكانی تر رێگەیان پێنادرێت بكرێنەوە بۆ ماوەیەكی درێژ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان