کوردستانی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا ژنێك گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان لە نزیك گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژنێك گیانیلەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بە مەودا میدیای راگەیاند"لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان و بە دیاریكراوی لە نێوان گوندەكانی تازەدێ و بەرلوت ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە و دەستبەجێ ژنێكی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیلەدەستداوە.
وتیشی"ئۆتۆمبێلەكە تەنها دایك و كوڕێكی تێدا بووە، واتا ئەو ژنەی كە گیانی لەدەستداوە دایكی شۆفێرەكەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ژنەكە ناوی سەمیرە ئەحمەد-ە و دانیشتووی ناحیەی جەلەولان.
باسی لەوەشكرد"شۆفێرەكە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژارە و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و دۆخی تەندروستی باشە".
ئ پ
بیروڕا



