کوردستانی
لە بارەی كارتی نیشمانییەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستی هەولێر لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ئۆنڵاینەوە وادەی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی حجزبكەن.
لە راگەیەنراوەكەی بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستی هەولێردا هاتووە"هەموو رۆژانێكی شەممە هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئۆنڵاینەوە وادەی ئەنجامدانی مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی حجزبكەن بۆئەوەی ببنە خاوەنی كارتی نیشتیمانی".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەوانەی پێویستن بۆ حجزكردنەكە بریتین لەمانە:
١ـ دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنی تایبەتی حجزكردنەكە
٢ـ پڕكردنەوەی فۆرمێكی ئەلیكترۆنی لە رێگەی مۆبایلەوە
٣ـ ناردنی وێنەی كارتی زانیاری
٤ـ پارەدان لە رێگەی حساب بانكی بە دینار
٥ـ ناردنی وێنەی نفوس
ئ پ
بیروڕا



