کوردستانی
هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش چەند ناوچەیەکی لەسنووری پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد.
کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی - عیراقی رێکخراوی CPTی یەمەریکی رایگەیاند "سەرباری ئەنجامدانی رێوڕەسمی نیازپاکی و لەنێوبردنی چەکی (30) گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام لە کاتژمێر 8:40 خولەکی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (پێنج) جار (گەلی مێوین و گەلی قەچۆ)یان لە دەڤەری نهێلێ لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا، سوپای تورکیا (12) هێرش و تۆپبارانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".
ب ح

بیروڕا