کوردستانی
فازیل بەشارەتی: بەغدا دەیەوێت وەک فەلوجە بژین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پێشووی پارتی ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو شتێکی رادەستی بەغدا کردووە لەبەرانبەردا بەغدا مەرجی زیاتری هەیە.
فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی پارتی رایگەیاند "تەنها مۆری حکومڕانی هەرێم و ئاڵای کوردستان ماوە رادەستی بەغدای بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا نەوت، بودجە و مووچە، بڕیارە سیاسییەکان هەمووی لەدەستی بەغدایە بەڵام ئەوان بەمە رازی نین و دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێننەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەغدا دژی ئاڵا، پەرلەمانی کوردستان، دەرهێنان و هەناردەی نەوت و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بوو، لەئێستاشدا کەوتوونەتە دژایەتیکردنی پڕۆژەی رووناکی".
ب ح

بیروڕا