کوردستانی

پارتی لە بەغدا نەکشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لە بەغدا نەکشایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتیی كوردستان لە پیرمام بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتەکە تایبەت بە پرسی مووچە و نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیار لە کشانەوە بدات لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق، بەڵام ئەم بژاردەیە دواخراوە بەهۆی بوونی نێوەندگیری لەنێوان هەردوولا".

سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە "هەوڵێک هەیە لەلایەن نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەند سەركردەیەكی تری چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڕاستەی چارەسەری كێشەی مووچە و نەوت، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنج رەوانەبکرێت تاوەکو رێککەوتن دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan